بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر(ئەربیل) رایگهیاند، دوای ئەوەی ئهمڕۆ سێشهممه 20ـ-09-2022، لە شەقامی 60 مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا روونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.
دهقی راگهیهندراوهكهی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠-٩-٢٠٢٢)، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.
ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.