کەسێک لە هەولێر لەلایەن ناسیاوی خۆیەوە دەکوژرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک لە هەولێر لەلایەن ناسیاوی خۆیەوە دەکوژرێت

کەسێک لە هەولێر لەلایەن ناسیاوی خۆیەوە دەکوژرێت

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەسێک لە هەولێر لەلایەن ناسیاوی خۆیەوە دەکوژرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 51 ساڵ به‌ناوی (نامیق جه‌وهه‌ر عه‌وڵا) به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌كوژرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ـی ئابی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە کۆڵانی ئارد-فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (51) ساڵ، كه‌ خاوەن مۆلیدە بووه‌ له‌لایه‌ن دوو کەسه‌وه‌ بەناوەکانی (س.ڕ) و (ڕ. ڕ.) به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی كوژرا. ئەوەش هاتووە، کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٧-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (٥١) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە، وە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.