پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “بەشی پۆلیسی قەزای خەبات، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)، تۆمەتبارێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیان لە کۆمەڵگەی (قەریەتاغ) بە ناوی (م. م. ا) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە ئافرەتان و هاووڵاتییان دەستگیر کرد کە بە ناوی مامۆستای ئاینییەوە نوشتەی بۆ خەڵک دەکرد و لەبەرامبەردا بڕە پارەیەکی زۆری لێ وەردەگرتن”.
ئەوەش هاتووە، “تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر چەندین نوشتە و جادوودا گیرا”.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (240) لە یاسای سزادان، راگیراوە.