بەیانیی ئەمڕۆ، لە هەولێر(ئەربیل) کەسێک کە کاری ئاڵۆگۆڕی دراوی دەکرد، خۆی کوشت.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 02-01-2023، لە گەڕەکی هەولێری نوێ کەسێک بە ناوی مستەفا بۆڵی تەمەن 67 ساڵ، کە کاری ئاڵۆگۆڕی دراوی دەکرد، خۆی کوشتووە.
شایەنی باسە، ئەو هاونیشتمانییە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەبوو، مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی دەکرد بەتایبەتی تومەنی ئێرانی و لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەی رابردوودا زیانێکی زۆری کردووە،” هەربۆیە خۆی کوشتووە.