دوای گیان لەدەستدانی کەسێکی تەمەن 31 ساڵ لە مەکسیک و بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی، توانی ئومێدی ژیان بۆ 80 کەس بگەڕێنێتەوە.
کەسێکی تەمەن 31 ساڵ لە ویلایەتی سان لویس پۆتۆسی لە مەکسیک کە ناوی ئاشکرانەکراوە، بە بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی توانی ئومێدی ژیان بە دەیان کەس ببەخشێتەوە. ئەمەش دوای لەکارکەوتنی مێشکی کەسەکە دێت کە بە نەشتەرگەرییەکی گشتگیر لە نەخۆشخانەی ناوچەی 50ـی ویلایەتی مەکسیک ئەندامانی جەستەی بۆ کەسانی نەخۆش و کەمئەندام گواستراوەتەوە.
هاوکات، دوای تەواوبوونی نەشتەرگەری و بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی، تەرمی کەسەکە تاکو بەردەرگای نەخۆشخانەکە لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە بە چەپڵە و رێزەوە ماڵئاوایی لێکرا.
لەگەڵ ئەمەشدا بەرپرسانی گشتی نەخۆشخانەی ناوچەکە ئاشکرایانکرد کە لە میانەی نەشتەرگەرییەکە پەنکریاس، دڵ، جگەر، گلێنەی چاو، پێستە، گورچیلە و شانەی ماسولکەیی دەرهێنران و بە 80 کەسی کەمئەندام و نەخۆش بەخشران.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
4
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە