ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ/ بەشی پۆلیسی ناوشار رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە بەغداد بە تۆمەتی دزیکردن لە باوکی دەستگیرکراوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ کە تیایدا هاتووە، “لەمیانی گەڕانی ورد و لێکۆڵینەوە لە رووداوی دزرانی پارەکە، توانرا تۆمەتبار بە 20 ملیۆن دیناری عێراقی دەستگیربکرێت کە لەناوی نایلۆنێکی رەشی پێچابوویەوە.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دانی بەتاوانەکەی دانا کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لە باوکی دزیوە و لە ماڵەوە رایکردووە.