کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی بلیتی یاریی خەلیج 25 دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی بلیتی یاریی خەلیج 25 دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی بلیتی یاریی خەلیج 25 دەستگیرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی بلیتی یاریی خەلیج 25 دەستگیرکرا
0

لایک

پۆلیسی بەسرە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەسێک بە تۆمەتی فڕۆشتنی بلیتی یاریی جامی خەلیج 25 دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری تەواو لەبارەی تۆمەتبارێک کە هەستابوو بە فڕۆشتنی بلیتی ساختەی یاریی جامی خەلیج 25، توانرا تۆمەتبار لەلایەن هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەسرە دەستگیربکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە بلیتی چاپکراوی ساختەدا گیرا کە ئامادە کرابوون بۆ فڕۆشتن بە هاندەرانی یاریی جامەکە.

جێی باسە، دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەگەڵیدا، تۆمەتبار رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.