بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تاوانبارێکیان بە تۆمەتی بەقاچاغ هێنانی ماددەی هۆشبەر لەرێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بەرەو هەولێر(ئەربیل) دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، “دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی وورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە شاری هەولێر توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 10.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک کە لەناو ئامێرێکی ( هزە ) دا بەشێوەیەکی شارەزا شاردبوویەوە و لە سنووری باشماخ داخلی هەرێمی کردبوو”.
ئەوەش هاتووە، “لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( س ـ ف ـ ق ) تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە”.