کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە

کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە
0

لایک

رۆژی چوارشەممە کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆدەبنەوە.

بەێی هەواڵی میدیا نێوخۆییەکان، بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە کەسی یەکەمی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆببنەوە.

شایەنی باسە ئاماژە بەوەشکراوە کە جینین هێنیس پلاسخارت. نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەکە دەکات.

پێشتر لە 9ـی 6ـی 2022، کۆبوونەوەیەکی هاوشیوە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدرابوو، دواجار بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەکە بەو شێوەیە بوو:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/6/2022 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و تیمی پسپۆڕی هەڵبژاردنەكانی سەر بە یونامی، لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوە تایبەت بوو بە بابەتی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و هەوڵدان بۆ لەیەك نزیككردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەكان لەسەر یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی و چەندین بابەتی دیكەی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەوە‌.
كۆبوونەوە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی‌ كرد كە شەوی چوارشەممە 8/6/2022 بە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێكەوتەوه و ئەمە بە هەڕەشەیەكی جددیی‌ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عیراق لێكدرایەوە‌، لەمبارەیەوە داوا لە حكوومەتی فیدڕالی عیراق كرا كە پێویستە كۆتایی بەم دەستدرێژییانە بهێنرێت و بە هەماهەنگی و هاوكاریی دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، هەوڵی جددی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بدات.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەوڵەكانی نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و پەرۆشییان بۆ دۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنەكان كرد، هەروەها سوپاسی ئامادەبوونی لایەنە سیاسییەكان و بەدەنگەوەهاتنیان بۆ داوەتنامەی سەرۆكایەتیی هەرێم كرد.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، سەرجەم ئامادەبووان كۆك بوون لەسەر زەروورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی سەركەوتووانە به ‌جۆرێك كە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و برەودان بە پرۆسەی دیموكراسی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكان بێت و سەرۆكایەتیی هەرێم بەردەوام ‌بێت لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لەبەردەم یاسای هەڵبژاردندا ماون. بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە بڕیاری دا سكرتاریەتێك پێكبهێنرێت لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی یۆنامی بۆ بەدواداچوون و بەردەوامیی هەوڵەكان لەگەڵ لایەنه سیاسییە‌كان و‌ تا ڕێككەوتی 1ی تەمووزی 2022 ڕاپۆرتێك لەمبارەیەوە ئامادە بكات.
سەرجەم لایەنەكان هەوڵەكانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمیان بەرز نرخاند بەمەبەستی لەیەك نزیكردنەوەی لایەنە سیاسییەكان و دووپاتیان كردەوە كە لەمبارەیەوە پاڵپشتیی هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی دەبن‌، هەروەها سوپاسی هەوڵ و كۆششەكانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیان كرد.