کچێکی تەمەن دوو ساڵان لە کەرکوک بە ناوی (م.ع) گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە شوێنی لێدان و سوتاوی بە جەستەوەیەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو منداڵە لەلایەن باوک و دایکیەوە ئەشکەنجە دراوە و باوکی دەستگیرکراوە.
رووداوەکە بە رێکەوت ئاشکرا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە بیانووی ئەوەی لەسەربان کەتووەتە خوارەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام پزیشکەکان دوای بینینی ئاسەواری لێدان و سووتا بە جەستەی ئەو منداڵەوە، پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە و دەستبەجێ باوکی ئەو منداڵە دەستگیر کراوە.
هاوکات بەشێک لە زانیارییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن ئەو منداڵە لەلایەن باوکی و زڕدایکییەوە ئەشکەنجە دراوە.
شایەنی باسە، ئەو بنەماڵەیە دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوکن و لە نەتەوەی عەرەبن.