کەرکوک.. لە هێرشێکی چەکدارانی داعش ژمارەیەک پۆلیس دەبنە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەرکوک.. لە هێرشێکی چەکدارانی داعش ژمارەیەک پۆلیس دەبنە قوربانی

کەرکوک.. لە هێرشێکی چەکدارانی داعش ژمارەیەک پۆلیس دەبنە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
کەرکوک.. لە هێرشێکی چەکدارانی داعش ژمارەیەک پۆلیس دەبنە قوربانی
0

لایک

كه‌مێک پێش ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوک، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووەته‌ سه‌ر پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاره‌كه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند ئه‌ندامێكی پۆلیس كوژراون.

چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ شوقه‌كانی كۆبانێ له‌ باشووری شاری كه‌ركوک هێرشیان كردووەته‌سه‌ر خاڵێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاره‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ ئه‌فسه‌رێک بە پلەی نەقیب بەناوی (موهەنەد) و 2 پۆلیس كوژراون و چه‌ند پۆلیسێكی تریش بریندار بوون‌.

شایەنی باسە، دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌، چه‌كداره‌كان بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و هێزه‌كانی عێراقیش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.