ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری پارێزگای کەرکوک، سێ سەربازی سەربە سوپای عێراق برینداربوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، “تەقینەوەکە کە بۆمبی چێندراوی تیادا بەکارهاتووە، فیرقەی 8ـی سەربە لیوای 45ـی سوپای عێراقی لە ناوچەی وادی شای سەربە قەزای داقووق کردووەتە ئامانج”.
سەرچاوەکە وتیشی، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، 3 سەربازی سەربە سوپای عێراق بە سووکی برینداربوون.