كۆمپانیای پڕكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری غازی كه‌ركوک رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ فرۆشتنی راسته‌وخۆی بتڵی غازی شل به‌هاووڵاتیان ده‌ستپێكردووه و بۆ هه‌ر بتڵێكیش بڕی 5.000 (پێنج هه‌زار) دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
مه‌زهه‌ر ته‌ها یاریده‌ده‌ری ته‌كنیكی كۆمپانیای پڕكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری غازی كه‌ركوک رایگه‌یاند، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی غاز و خزمه‌تگوزارییه‌كان، لقی كه‌ركوک هه‌ڵمه‌تی فرۆشتنی بتڵێک غاز ده‌ستپێكردووه، به نرخی (پێنج هه‌زار) دینار له قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوک بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ دابه‌شده‌كرێت.
مەزهەر تەها وتیشی، “ئامانج له هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه دۆسیه‌ی ده‌ستكاریكردنی بتڵی غاز له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نزمه‌وه بنبڕبكرێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌یران دروست بكه‌ن و ببێته هۆی سه‌رلێشێواویی له ناو هاووڵاتیاندا”.
شایەنی باسە، نرخی بتڵێک غاز كه له رێگه‌ی بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غازه‌وه به‌كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت بڕی (حه‌فت هه‌زار) دینار له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بریكاره‌كان به‌نرخی (پێنج هه‌زار) دینار خۆیان له‌كۆمپانیا پڕكردنه‌وه‌ی غاز، بتڵهكان وه‌رده‌گرن.