کەرکووک.. 95 ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کەرکووک.. 95 ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

کەرکووک.. 95 ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کەرکووک.. 95 ملیۆن حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
0

لایک

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری شاری کەرکووک، دەست بەسەر 95 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا.

بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەبارەت بە بابەتەکە رایگەیاند کە پۆلیسی شارەکە هەڵمەتێکی بۆسەر کۆگایەکی خۆراک لە باکووری شار ئەنجامداوە.

عامر نوری باسی لەوە کرد کە لەو هەڵمەتەی لەلایەن تیمەکانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە ئەنجامدراوە، دەست بەسەر 95 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە و لەو هەڵمەتانەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە کەرکووک ئەنجامدراون، دەست بەسەر 100 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە.

بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک، عامر نوری وتیشی, ”لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دژبە ماددەی هۆشبەر لە کەرکووک ئەنجام دەدەین. قاچاغچییەتی ماددەی هۆشبەر لە شارەکەدا رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە بۆ رێگریکردن لەوەش هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ”.

عامر نوری باسی لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان کرد و ئاماژەی بەوە دا ئەو بڕەی دەستیان بەسەردا گرتووە پێش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە ئامادەکرابوو رەوانەی بازاڕەکانی کەرکووک و شارەکانی دیکە بکرێت.