کەرکووک.. سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش کوژرا

کەرکووک.. سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش کوژرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کەرکووک.. سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش کوژرا
0

لایک

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له‌ كه‌ركووک راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا هاتووه‌: له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بێوێنه‌دا، تیرۆریست ئه‌بو مسته‌فا جێگری سه‌ربازی كه‌رتی كه‌ركووك و دوو له‌ هاوه‌ڵانی، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كوژران.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ناو خانووێكدا له‌ وادی زغیتۆن له‌ پارێزگای كه‌ركووكدا بووه‌ و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.