هەریەک لە حکومەتەکانی چین و عێراق لەنێوان خۆیاندا رێککەوتنیان لەسەر پێدانی ڤیزای دیپلۆماسی، خزمەت و پاسپۆرتی تایبەت ئەنجامدا.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رێککەوتنەکە لەنێوان هەریەک لە نزار خەیڕوڵڵا، وەکیلی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و جوی وی، باڵیۆزی چین لە بەغداد واژۆکراوە.
لە چوارچێوەی رێککەوتنە واژۆکراوەکەدا هاتووە، هاوڵاتی دیپلۆمات، خاوەن خزمەت و پاسپۆڕتی تایبەتی عێراقی بۆ چین و بە پێچەوانەوە هاوڵاتی چینی هەڵگری ئەو تایبەتمەندییانە لە عێراق، لە پێدانی ڤیزا دەبەخشرێن.
جێی باسە، ئەو رێککەوتنە گوزارشت لە گرنگی بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندییانە دەکات کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەن.