ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، کێشەی لایەنە سیاسییەکان “کاریگەری لەسەر مووچە نابێت”.
ئومێد سەباح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژمه‌وانیدا له‌باره‌ی جیاوازیكردن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم، رایگه‌یاند، “هیچ جیاوازییه‌ک نه‌بوه له‌نێوان شار و شارۆچكه‌كاندا و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری داتاكانی راگه‌یاندووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، کێشەی لایەنە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر مووچە نابێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا ده‌ستكه‌وتی زۆرباشی لێكه‌وته‌وه و قسه‌مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێک كرد، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م بابه‌تی بودجه بووه و له‌سه‌ر هێڵه گشته‌كان رێككه‌وتووین دواتر له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز قسه‌مان كردووه و میكانزمێكمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن یاساكه په‌سه‌ندبكرێت”.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی، “رەنگە هەفتەی داهاتو سەردانی بەغداد بکەینەوە”.
لەبارەی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئومێد سەباح وتی، “پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت زۆر روونە و ئێمەش جەخت لە پەیامەکەی دەکەینەوە”.