شانەی راگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی پشکنیندا لە سنووری پارێزگای میسان، دەست بەسەر کۆگایەکی گوللـەهاوەن داگیرا.
شانەکە رایگەیاندووە، “فیرقەی وەڵامدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان، لەمیانی گەڕان بەدوای پاشماوەی تیرۆریستان لە گەڕەکانی (رەحمە و حوسێن) لە پارێزگای میسان، توانرا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە گوللـەهاوەن بە قەبارەی جیاجیادا بگیرێت”.
ئەوەشهاتووە، گشت ئامرازە دەستبەسەردا گیراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.