کۆنفرانسی “ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی” بەبەشداری سەرۆکی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆنفرانسی “ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی” بەبەشداری سەرۆکی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

کۆنفرانسی “ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی” بەبەشداری سەرۆکی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

وەزیرانی حکومەتی هەرێم، دیپلۆمات، شرۆڤەکار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتیی، مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها ژمارەیەک گەنجیش بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کۆنفرانسی “ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی” بەبەشداری سەرۆکی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە30-05-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداریی لە کۆنفرانسی ‘ئاشتی لە رێگەی میانڕەویی’ـەوە بکات کە لەلایەن رێکخراوی سپارک و بەهاوبەشی لەگەڵ کۆنسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر(ئەربیل) رێکدەخرێت.

ئامانج لە کۆنفرانسەکە، بەرقەراکردنی ئاشتی و رووبەرووبوونەوەی هزریی توندڕەویی و پەڕگیرییە لەنێو کۆمەڵگەدا. هەروەها هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان- عێراق، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم بەشداریی لە کۆنفرانسەکە بکەن.

کۆنفرانسەکە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دەستپێدەکات و تاکو کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە دەخایێنێت، جگە لە چەند تەوەرێکی سەرەکی، لە سێ پانێڵ پێکدێت پانێڵی یەکەم لەسەر (پەڕگیری و زیانەکانی). پانێڵی دووەم لەسەر (پلانی کرداریی هەرێمیی بۆ ئاشتی و پاراستنی ئاسایش) و پانێڵی سێیەمیش بە ناونیشانی (شوێنگرەوەی ئەرێنی و لە رێگەی مۆدێلی سەرکەوتوو) پێکدێت.

وەزیرانی حکومەتی هەرێم، دیپلۆمات، شرۆڤەکار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتیی، مامۆستایانی زانکۆ، هەروەها ژمارەیەک گەنجیش بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.