سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق و كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێم کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هه‌رێم، ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 01-02-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر، كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێم كۆبووه‌وه.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى هه‌رێم، ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان تاوتوێ كران.
له‌وباره‌يه‌وه، كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا پێشوازى و پشتيوانيى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولا نيشاندا و دەڵێت: ئه‌مريكا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
رۆژی شەممە 28-01-2023، شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیارە رۆژی شەممە 04-02-2023 جارێکی دیکە کۆببنەوە.
دوای کۆبوونەوەی یەکەمی هەردوو حیزبەکە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، “پێشوازی لە هەنگاوەکانی هاوبەشانمان لە نێو حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ باشکردنی پەیوەندییە نێوخۆییەکانیان لە پێناو بەرژوەندیی خەڵکەکەیان، بە پێکەوەکارکردن، ئەوان دەتوانن هەرێمێکی خۆڕاگرتری کوردستانی عێراق دروستبکەن. ماڵێکی یەکگرتوو، هەمیشە سەرفراز دەبێت”.
