کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە دەستووری عێراقیدا بەرزڕاگیراون
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە دەستووری عێراقیدا بەرزڕاگیراون

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە دەستووری عێراقیدا بەرزڕاگیراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە دەستووری عێراقیدا بەرزڕاگیراون
0

لایک

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پشێویەی ئەمڕۆی بەغداد دەکەین و نیگەرانین بەو راپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەکەن، ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ گشت لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە داواکاریان بۆ دانبەخۆداگرتن و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پشێویەی ئەمڕۆی شاری بەغداد دەکەین و نیگەرانین بەو راپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەکەن. مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادیی رادەربڕین لە دەستووری عێراقیدا بەرزڕاگیراون و چەسپاون”.

ئەوەش هاتووە، “ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ گشت لایەنە سیاسیەکانی عێراق لە داواکاریان بۆ دانبەخۆداگرتن و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەرکردنی جیاوازیە سیاسیەکانیان لەرێی پڕۆسەیەکی ئاشتیانە و لەژێر رێنمایی دەستووری عێراقیدا”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ دووەم رۆژ مانگرتنی لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەناو بینای پەرلەمانی عێراق بەردەوامی هەبوو، لەگەڵ ئەوەی چەند دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە لە ئارادان، بەڵام تائێستا نازاندرێت ئەم رووداوانە بەرەو کوێ دەچن و کەی کۆتایی پێدێت.