کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر: ئیدانەی هێرشکردنەسەر ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی دەکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر: ئیدانەی هێرشکردنەسەر ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی دەکەین

کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر: ئیدانەی هێرشکردنەسەر ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر: ئیدانەی هێرشکردنەسەر ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی دەکەین
0

لایک

کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر(ئەربیل) لە راگەیەندراوێکدا، بە توندی هێرشکردنەسەر ئەندامانی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی ئیدانە کرد و داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات بە زووترین کات تاوانباران رووپێچی دادگە بکاتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی کۆمەڵە و لیستی قەڵای هەولێر:

بە توندی هێرشکردنەسەر ئەندامانی بەرەی تورکمانی عێراقی لقی سلێمانی ئیدانە دەکەین، روون و ئاشکرایە مەبەست لەم جۆرە چاڵاکییانە بە ئامانگرتنی ئازادی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمن و ئاسایش و لە هەمووشیان گرنگتر زیانگەیاندنە بە پەیوەندی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانە.

داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەتی هەرێم بە زووترین کات لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەستپێبکەن. پێویستە شوناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت و لە بەردەم دادگە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.