کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە هەریمی کوردستانی عێراق له راگهیهندراوێكدا هۆشداری له گۆڕینی رهنگی چاو دهدات و ئاشكرایكرد، ئهو جۆره نهشتهرگهرییه تهنیا بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لەنەخۆشیەکانی چاو پەسندکراوە و بۆ مەبەستی جوانکاری رێگەپێدراو نییە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پزیشکانی چاو ئاماژەی بەوەداوە، “کۆمەڵەی پزیشکانی چاو هۆشداری دەدات لەبارەی ئەو هەڵمەتەی سۆسیاڵ میدیا باس لە گۆڕینی رەنگی چاو بەشێوەی جوانکاری دهكرێت بە لێزەر یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستکردی رەنگاوڕەنگ”.
ئەوەش هاتووە، ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە تەنیا بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لە نەخۆشیەکانی چاو پەسندکراوە، وەک نەبوونی رەشکێنەی چاو، بەهیچ شێوازێک بۆ مەبەستی جوانکاری رێگەپێدراو نییە، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین ماکی مەترسیدار و ئهگهری ههیه ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین لە چاودا.
ئەوەش روونكراوهتهوه، کۆمەڵەی پزیشکانی چاو بە هەموو شێوازێک ئەو رێکلام و بانگەشانەی لە سۆشیال میدیا بۆ جوانکاری گۆڕینی رەنگی چاو دەکرێن، رەتدەکاتهوه، کە لەگەڵ رەوشت و بەهاکانی پزیشکی ناگونجێت.
کۆمەڵەی پزیشکانی چاو جهختی لهوەكردهوه، زانیارییە نادروستهكان پشتگوێ بخەن و بەهیچ شێوەک نەکەونە داوی ئەم هەڵانەوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
3
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە