ئەمڕۆ 63 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی 14ـی تەممووزی ساڵی 1959 تێدەپەڕێت کە وەکو پەڵەیەکی رەش لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا شوێنی خۆی کردووەتەوە.
یەکێک لە رووداوە هەرە گرنگەکانی عێراق، گۆڕانی سیستەمی پاشایەتییە بۆ سیستەمی کۆماری و بەشێک پێیان وایە کە ئەمە کودەتا بووە و بەشێکی دیکەش دەڵێن ئەمە شۆرشی عێراقییەکانە. کۆمەڵکوژی کەرکوک دوای ساڵێک لە گۆڕانی سیستەمی حوکمڕانی لە عێراق روویدا و لە 14 بۆ 16ـی تەممووز بەردەوام بوو.
لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکان بەبۆنەی 14ـی تەممووز، بە سەدان هاوڵاتی تورکمان لە شاری کەرکوک کە بەشدارییان لە ئاهەنگەکە کردبوو، بە دڕندانەترین شێوە شەهیدکران. دواتر رووداوەکە بە “14ـی تەمموز کۆمەڵکوژی کەرکوک” چووە نێو سیاسەتی تورکمان.