کۆمپانیای زارا بەهۆی رێکلامێک رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • کۆمپانیای زارا بەهۆی رێکلامێک رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە

کۆمپانیای زارا بەهۆی رێکلامێک رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کۆمپانیای زارا بەهۆی رێکلامێک رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە
0

لایک

کۆمپانیای بەناوبانگی جلوبەرگ زارا بەهۆی دواهەمین وێنەی رێکلامەکانی، لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە.

هۆکاری رەخنەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دواهەمین وێنەکانیدا کۆمپانیاکە وەکو رێکلام هەڵساوە بە دانانی نان لە ژێر و سەری پێڵاوە و سانداڵەکانی.

بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەمەبەستی سەرکۆنە کردنی زارا هەڵساون بە دروستکردنی هاشتاگێک بە ناوی (سنووری خۆت بزانە) و رایانگەیاندووە کە نان پیرۆزیی خۆی بۆ کۆمەڵگە هەیە.

زارا کۆمپانیایەکی ئیسپانییەوە و لە ساڵی 1975 لەلایەن ئامانسیۆ ئۆرتێگا و رۆزالیا میرا دامەزراوە. یەکێکە لە سێ گەورەترین کۆمپانیای جلوبەرگی ئامادەکراو. لەئێستادا زارا لە 93 وڵاتی جیاوازدا خاوەنی 2200 کۆگایە و تەنها لە تورکیا 42 کۆگای هەیە.