کۆمسیۆن لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمسیۆن لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا

کۆمسیۆن لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا

ئازار 7, 2024 15:05
کۆمسیۆن لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنا
0

لایک

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق لیژنەیەکی ناوەندی پێکھێنا و ھۆشداریش بەو حزبانە دەدات کە ماوەیان بەسەرچووە و کۆنگرەیان نەبەستووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق و دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری یاسایی و ھونەری و دارایی کۆمیسیۆنیش لە لیژنەکەدا ئەندامن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەرکی لیژنەکە جێبەجێکردنی ھەموو ئەو رێکار و بڕیار و راسپاردانە دەبێت کە ئەنجومەنی کۆمیسیاران تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەری دەکات.

پەیوەست بە حزبەکانیش، جومانە غەلای وتی، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ھەموو حزبێک لەماوەیەکی دیاریکراودا دەبێت کۆنگرە ببەستێت و سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێرێت، بۆیە ھەموو ئەو حزبانەی خۆیان تۆمارکردووە دەبێت لەو ماوە یاساییەدا کۆنگرەیان ئەنجام دابێت. 

En az 10 karakter gerekli