کۆمسیۆن روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆمسیۆن روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەدات

کۆمسیۆن روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کۆمسیۆن روونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دەدات
0

لایک

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریەکانی دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوق گەیشتوەتە دوا قۆناغ و ھەماھەنگی تەواوکراوە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکی ھەرێم و سەرجەم لقەكانی لەشوێنە جیاوازەكانی سنووری پارێزگاکە جەختیشدەکاتەوە، لەماوەیەكی نزیكدا ناو وناونیشانی سەرجەم بانكەكان كە بڕی پاداشتەكەی تیا دابەشدەكرێت بڵاودەکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، “بەهۆی ناردنی پرسیارێكی زۆر سەبارەت بە کات و شوێنی دابەشکردنی پاداشتی دارایی كارمەندانی رۆژی دەنگدان رایدەگەیەنین لە ئێستادا ئامادەکاریەکانی ئەو پرۆسەیە گەیشتوەتە دوا قۆناغ و ھەماھەنگی تەواو کراوە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکی ھەرێم و سەرجەم لقەكانی لەشوێنە جیاوازەكانی سنووری پارێزگامان”.

روونیشیکردوەتەوە،” لەماوەیەكی نزیكدا ناو وناونیشانی سەرجەم بانكەكان كە بڕی پاداشتەكەی تیا دابەشدەكرێت بڵاودەكەینەوە”.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، گرێبەستی لەگەڵ زیاتر لە 300 هەزار کارمەند کردبوو، بەگوێرەی گرێبەستەکەش بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ نووسراوێکی سوپاسگوزاری بۆ فەرمانبەران و و بڕی 250 هەزار دیناریش بۆ خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت.