کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەبارەى هەڵبژاردنەوە وەڵامى پەرلەمانى کوردستانى دایەوە و دەڵێت، لە ئێستادا ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاساییانەوە.
بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کراوە، تێیدا هاتوە کە لەکاتی ئێستادا ماوەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆتایی هاتوە و لەرووی یاساییەوە لەئێستادا ناتوانێت بەو کارە هەستێت.
کۆمسیۆن داواشی کردووە کە ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوە تاوەکو ئەنجومەنی کۆمسیاران بەشێوەیەکی یاسایی بتوانێت کارەکانی ئەنجام بدات.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی فەرمانێکى هەرێمى کە 2022/2/24 نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم پەسەندیکرد، رۆژى 1/10/2022 وەکو رۆژی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا، بەڵام بەهۆى تەواوبوونى وادەى یاسایی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەوە دیار نییە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت یاخود نا، بەتایبەت کە لایەنەکان بۆچونیان لەو بارەیەوە جیاوازە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت