دیمیتری پێسقۆڤ گوتەبێژی کرملین رایگەیاند، “هەڕەشەی ئۆکراینا بۆ تێکدانی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا کارەساتی لێدەکەوێتەوە”.
دیمیتری پێسقۆڤ لە مۆسکۆی پایتەخت سەبارەت بە دۆخی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا کە لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە، زانیاری بە رۆژنامەوانان دا.
پێسقۆڤ دۆخی وێستگەکەی بە “زۆر ئاڵۆز” ناوبرد و وتی، ” بەراستی هەڕەشەی رژێمی کیێڤ بۆ تێکدان زۆر گەورەیە. ئەگەری هەیە ئەنجامی ئەمە کارەساتبار بێت”.
وتەبێژی کرملین ئاماژەی بەوەش کرد کیێڤ “چەندین جار ئەوەی نیشانداوه لە هیچ شتێک سڵ ناکاتەوە” و گوتی: “ماوەیەک پێش ئێستا ئەوەمان لە بۆردومانکردنی وێستگەی هایدرۆکارەبایی کاخۆڤکا بینی، ئەنجامی تۆقێنەری لێکەوتەوە”.
دیمیتری پێسقۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە لە دژی هێرشێکی لەو شێوەیە هەموو رێوشوێنەکان دەگرنەبەر.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا