کۆشکی باکینگهام: دۆخی تەندروستی شاژن ئیلیزابێس تێکچووە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • کۆشکی باکینگهام: دۆخی تەندروستی شاژن ئیلیزابێس تێکچووە

کۆشکی باکینگهام: دۆخی تەندروستی شاژن ئیلیزابێس تێکچووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
کۆشکی باکینگهام: دۆخی تەندروستی شاژن ئیلیزابێس تێکچووە
0

لایک

کۆشکی باکینگهام لە راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد کە پزیشکان لە دۆخی تەندروستیی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم نیگەران بوونە، هەر بۆیە ئێستا لە بالمۆرال لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-09-2022، پزیشکان لە دۆخی تەندروستی شاژن نیگەران بوونە. لە کاتێکدا رۆژی 7ـی ئەم مانگە، پزیشکان ئامۆژگاریی شاژنیان کردووە پشوو بدات.

شاژن رۆژێک پێش لەو ئامۆژگارییەی پزیشکانی، لە کۆشکی بالمۆرال پێشوازی لە لیز ترەس کرد و بەشێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەت رایسپارد.