زاناکان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ، کۆرپەلەیەکیان لەناو سکی ئافرەتێکی مۆمیاکراودا دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ 2 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ئافرەتێکی میسری مۆمیاکراو کە پێی دەوترێت “ئافرەتی نهێنی”، کە لاشەکەی تاوەکو ئێستا تێکنەچووە بە ترشێکەوە مۆمیاکراوە، لەلایەن زاناکانەوە دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا و بۆیان دەرکەوت کەوا 2 هەزار ساڵ زیاترە کۆرپەلەیەک لەناو سکیدا ماوەتەوە.
توێژەرانی زانستی لە زانکۆی وارساو لە پۆڵەندا بە ئامێری ئێکسرەی و سیتیسکان لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر ئەم ئافرەتە مۆمیا کراوەدا کرد و لە ئەنجامدا بەڵگەی کۆرپەکەیان خستەڕوو.