تیمەکانی بەرگری شارستانی شەوی رابردوو کۆتا تەرمی ژێر داروپەردووی رووداوەکەی قیتاری ئیمام عەلی لە کەربەلا دەرهێندرا.
بەپێی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، شەوی رابردوو تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆتا تەرمی ژێر داروپەردووی رووداوەکەی قیتاری ئیمام عەلی لە کەربەلا دەرهێندرا کە تەرمی کچێک بووە و لەکۆی گشتیدا ژمارەی تەرمەکان گەیشتووەتە 8 تەرم.
رۆژی شەممە ئەوە راگەیەندرا کە گردێک لە تەنیشت مەزارگەی قیتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا داڕما و ژمارەیەک زیارەتکار لەژێر دارووپەردووی داڕمانەکەدا مابوونەوە.