محەمەد ئەربیلئۆغلو
لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا و وەکو هەموو پێش هەڵبژاردنێکی گشتی بابەتی کۆتا دەبێتەوە رۆژەڤ. هەروەها دووبارە بابەتی کۆتا دەبێتە جێگەی مشتومڕ لەالیەن ئەوانەی کە کورسی کۆتایان دابینکردووە نەوەک ئەوانەی کە کۆتایان بۆ دابینکراوە. گەر بەڕوونی بیڵێم، هەرچەندە کورسی کۆتا بۆ تورکمان و کریستیانەکان دابینکراوە بەاڵم لەوە زیاتر بووەتە جێگەی سەرنج و ویستی پارتە سیاسییەکانی کورد.
لە هەر سوچێکدا یەکێتی و گۆڕان و هەموو ئەو پارتە بچوکانە کە لە پێگەی ئۆپۆزیسیۆنن، ئاماژە بەوە دەدەن کە کورسی کۆتا تەنها بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان سوودی هەیە و وەک ئەوان دەڵێن کە پارتی بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ١١ کورسیی بردووەتەوە.
پارتیش ئەمە رەت دەکاتەوە.
زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی کورسی کۆتا بەدەستدەهێنن، بە ناوی “هاوپەیمان” باسی پارتی دەکەن. من وەکو رۆژنامەوانێکی تورکمان دەمەوێت قسە لەسەر کۆتا بکەم بەاڵم پێویستە ئەو راستییە بدڕکێنم کە تورکمان بەبەراورد لەگەڵ کریستیانەکان هەوڵی ئەوە دەدەن کە هەڵسەنگاندنێکی سەختتر بۆ کۆتا بکەن یان بە شێوەیەکی دیکە لەنێو بازنەیەکی تەسکتر هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.
هۆکارەکەشی بەو شێوەیەیە: خۆپاراستنی کریستیانەکان لەرووی شوناسەوە بە بەراورد لەگەڵ تورکمان ئاسانترە و بەهۆی ئەوەی کە بابەتی ئاین بووەتە خاڵێکی گرنگ، بەڵام تورکمان لەگەڵ کورد واتە زۆرینەی دانیشتووانی ئەم جوگرافیایە، شوێنکەوتووی هەمان ئاینن و تەنانەت زۆربەیان سەر بە مەزهەبی”شافعین”، هەروەها پەیوەندیی هاوسەرگیری نێوان تورکمان و کورد بووەتە هۆکارێکی زەق بۆ لەناوچوونی خێرای تورکمان و ئەم دۆخەش لە ئێستادا هەر بەردەوامە. بۆیە هەوڵی متمانە کردن بە کورسی کۆتا لە بارودۆخێکی لەو جۆرە مەحاڵە. تەنها ئەوەش نییە، ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای نەوەدەکاندا دەستیان لە دۆزی تورکماندا هەبووە و رەنگە بوونە هۆی ئەوەی تورکمانەکان بکەونە ئەم دۆخە و ئەو تاقمەی کە لە سەرەتای سااڵنی نەوەدەکان بە )یا یا یا، شا شا شا( خۆیان “بەناو نەتەوەیی” دەناساند، ١٨٠ پلە گۆڕان و لە ئەنجامدا بوونە هۆی دزینی باوەڕی هەموو ئەوانەی کە لەدوای ئەو تاقمە مانەوە.
لە سەردەمێک دەژین، تەنانەت تورکمانەکانیش کاتێک ناوی تورکمان دێنیت الیان، راستەوخۆ وەاڵمی، “نەکەی چاوەکەم، من هیچ کارێکم بە سیاسەتەوە نییە” دەبیستیت.
ئاگاداری ئەوەم کە وتارەکەم بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوامە و پەیوەندیی بەیەکەوە نییە، بەاڵم بابەتگەلێکی زۆر لەوبارەیەوە کەڵەکە بووەتەوە و مەحاڵە لە وتارێکدا هەمووی کۆبکەمەوە.
وا باشترە بگەڕێینەوە سەر بابەتەکەی خۆمان کە کۆتایە. کاتێک باسی کۆتا دەورووژێنرێت، تورکمان گەر هەڵە نەبم ژمارەیان ١١ بۆ ١٢ پارتی سیاسی و لیستی جیاواز زیاد دەبێت. ئەوەی بۆ هەموومان ئاشکرایە ئەوەیە کە ئەو لیستانەی کورسی کۆتا دەبەنەوە، بە رێگەی دەنگدانی تایبەتەوە کە هەزار بۆ دوو هەزار دەنگیان بۆ دێت و کورسی کۆتا بەدەستدێنن. لە کۆتا هەڵبژاردندا ئەم ژمارەیە بۆ چەند سەد دەنگێک و بگرە زۆر لەوە کەمتر دابەزی.
ئەمە لەڕاستیدا پوختەی هەموو بابەتەکەیە و پێویست ناکات زیاتر باسی وردەکارییەکان بکەم. هەر بۆیەش پارتەکانی تورکمان بە پێویستی نازانن زیاتر بچنە نێو جەماوەری تورکمانی چونکە ئەو دەنگانەی بەدەسیتدەهێنن هی نەتەوەکەی خۆیان نییە. تەنانەت پێویستییان بە دەنگی نەتەوەکەی خۆشیان نییە “نەتەوە چییە!”.
لێرەدا خاڵی جەوهەری باسەکە ئەوەیە؛ ئایا نیگەرانیی و ئەندێشەی پارتەکانی کوردی بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئەو کۆمەڵە کەسەیە کە لەژێر ناونیشانی کەمایەتی کۆکراونەتەوە یاخود شتێکی دیکەیە؟
بێگومان شتێکی دیکەیە. تەنانەت شتی زۆر جیاوازترە..
دەمەوێت نووسینەکەم تا ئێرە بێت چونکە دڵنیام لەوەی کە خوێنەرە ئازیزەکانیشمان بەشێوەیەکی گشتی ئاگاداری ئەو باسەن و زانیارییان هەیە. باسی سەر زاری هەمووان هەر کۆتا کۆتا کۆتایە، من دەمەوێت بپرسم، کۆتا بۆ کێ؟