“کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان”

“کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان”

شوبات 1, 2023 21:32
“کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژە یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان”
0

لایک


ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئاشکرایکرد، لە کۆتایی ئەم مانگەدا پڕۆژەی یاسایی بودجە دەگاتە پەرلەمان و دەشڵێت، “پێش پەسندکردنی پرۆژەیاساکە بۆ وەڵامدانەوەی ژمارەیەک پرسیار وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.”


موزیر کەروی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، به‌م نزیكانه‌ تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت. وتیشی، “زیاتر لە 20 پرسیاری لەبارەی بەهای دۆلار و نرخی نەوت و پڕۆژەیاسای بودجە ئاراستە دەکەن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆتایی مانگی شوبات یان سەرەتای مانگی ئازار پرۆژە یاسایی بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

ئەندامەکەی لینژەی دارایی ئەوەشی خستەروو، لە هەوڵدان لیژنە تایبەتمەندەکان سەرجەم کارەکانیان تەواو بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت.