کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
0

لایک

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی چوارشەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دووشەممەی داهاتووی وەکو رۆژی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان دیاریکردووە.

شایەنی باسە، ئەمڕۆ شەممە 26-03-2022، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە و دوای نزیکەی 25 خولەک و دیاریکردنی لێژنەی دارایی لە پەرلەمان، بڕیاردرا کە دانیشتنەکە کۆتایی پێبێت و بۆ چوارشەممەی داهاتوو دوابخرێت.