پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتاییهات.  

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
0

لایک

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆتاییهات.  

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو.

شاندی پارتی لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئازاد بەرواری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، رێبوار یەڵدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، دڵشاد شەهاد، ئەندامی سەرکردایەتی، پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی، عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پێکهاتبوو.

شاندی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، خەسرەو گوڵ محەممەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی پێکهاتبوو.

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، هەردوولا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئایاری 2022، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راشكاوانه‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و زه‌مينه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى، تاوتوێ كرا.

هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ دواى ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌ردانى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ سلێمانى، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ گفتوگۆ و ئاساييكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ى نێوان هه‌ردوولا و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ رێگه‌ى لێكگه‌يشتن و گفتوگۆوه‌، هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

هه‌ردوولا بڕياريان دا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسيى پارتى و يه‌كێتى وه‌ك پره‌نسيپى كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى مه‌كته‌بى سياسيى هه‌ردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ هاوكارى و پاڵپشتيى هه‌ردوولا بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و داموده‌زگە شه‌رعييه‌كانى و به‌رده‌واميى راگرتنى هه‌ڵمه‌تى راگه‌ياندنى دژ به‌ يه‌كتر كرده‌وه‌.