کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
0

لایک

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بە بەشداریی بەشێک لە کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی؛ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی؛ سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو؛ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی و عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی گۆڕان بەشدارن.

جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات و پێشتر پێشنیازی کردبوو، سەرەتای مانگی ئاداری داهاتوو وەک وادەی هەڵبژاردن دیاریبکرێت.