کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا
0

لایک

دوای ئەوەی نەتوانرا زۆرینەی یاسایی پەرلەمانتاران پێکبهێندرێت، دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئادار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە رابەرایەتیی نووری مالیکی، لەگەڵ چەند فراکسیۆنێکی دیکە، دانیشتنەکە هاوشێوەی دانیشتنی شەممەی رابردوو بەڕێوەنەچوو.

هاوپەیمانیی سێقۆڵیی نێوان رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان ناتوانێت 220 پەرلەمانتار بە ئامادەبوون لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار قایل بکات