ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه تایبه‌ت بوو به بۆردومانه‌كەی ناوچه گهشتیارییەکەی زاخۆ بڕیاریدا به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ک و كۆبوونه‌وه‌كه‌شی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە، په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیاریداوه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له ئه‌ندامانی لێژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانه‌كه‌ی زاخۆ پێكهێندراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی نائاسایی خۆی ئه‌نجامدا به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به ئاماده‌بوونی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، جومعه عیناد وه‌زیری به‌رگری، لیوا عه‌بدولئه‌میر یارەڵا، سوپاسالار، لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بۆردومانه‌كه‌ی قه‌زای زاخۆ.