کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای لەناکاوی ئاسایشی خۆراک دەستیپێکردووە و لە ئێستادا دانیشتنەکە بەردەوامە.
پرۆژەیاساکە پاڵپشتە بۆ دابەزاندنی نرخی کەرەستەی خۆراک لە بازاڕ و ئامادەکردنی کەرەستەکانی خۆراک بۆ هەموو عێراق و مافی پێدانی دارایی جوتیارانی هەموو عێراق.
پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئامادەکراوە و لەسەر پێشنیازی وەزارەتی دارایی بووە.
لە رۆژی 26ـی ئازاری 2022 یەکەم خوێندنەوەی بۆ کرا، دوا بە دوای دواخرانی کۆبوونەوەی دووەم بۆ خوێندنی دووەم، دادگای باڵای فیدڕاڵی لهعێراق لهسهر سكاڵایهكی پهرلهمانتار باسم خهشان لهبارهی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوهوه و بڕیاریدا كه پڕۆژهیاساكه ههڵبوهشێنێتهوه