کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی شەممە 14ـی ئایاری 2022، ناکرێت و بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.
فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر داوای هەندێک لە فراکسیۆنەکان، بۆ راوێژ و گفتوگۆی زیاتر بۆ تەواوکردنی پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سبەی یەکشەممە دواخرا.
یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کارەکەی دەنگدان بوو لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک. هەروەها لە تەوەرێکی تری دانیشتنەکە باس لە دۆخی سنجار دەکرا.