په‌رله‌مانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای پەیوەندییەکان و زانیاری كرد، هاوكات بڕگەی دووەمی بەرنامەی کاری دوواخست، كه تایبه‌ت بوو به ده‌ستبه‌كاربوونی په‌رله‌مانتاران له لیژنه‌كان.
په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان كۆبووه‌ته‌وه و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنوسی یاسای پەیوەندیی و زانیاری تەواوکردووە.
میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندووە، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا بە دواخستنی بڕگەی دووەم لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆ کە برتیبوو لە دابەشبوونی په‌رله‌مانتارانی نوێ (کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمەنتارانی رەوتی سەدر) دەست بەکاربوون بەسەر لیژنەکاندا، تاوه‌كو ئەم پەرلەمانتارانە دابەش نەبن بەسەر لیژنەکاندا ناتوانرێت یاسای بوجەش لە په‌رله‌مان تاوتوێ بکرێت دەنگی لەسەر بدرێت.