کچە یاریزانێکی مەلەزانی بەناوی “بێنگیسو ئاڤجی” بە رەگەز تورک، وەکو ژنێک توانی بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە خێراترین شێوە دەریای مانش ببڕێت کە بەریتانیا و فەرەنسا لە یەکتر جیادەکاتەوە و توانیشی بگاتە کەناڵی کاتالینا لە لۆس ئەنجلۆس.
بەنگیسو بە مەلەکردن توانی لە ماوەی 11 کاتژمێر 59 خولەکدا دووری 34 کیلۆمەتر لە دەریای مانش-ی نێوان ئینگلتەرا و فەرەنسا ببڕێت و لەوێوە بگاتە کەناڵی لۆس ئەنجلۆس. بەمەش بووە یەکەم یاریزانی ئافرەت لە جیهاندا کە بەم خێراییە دەریای مانش ببرێت و ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆماربکات.