“کورد، شیعە و سوننە” هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش پێکدەهێنن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “کورد، شیعە و سوننە” هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش پێکدەهێنن

“کورد، شیعە و سوننە” هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش پێکدەهێنن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
“کورد، شیعە و سوننە” هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش پێکدەهێنن
0

لایک

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە رایگەیاند، رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش لەژێر ناوی “هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت” واژۆکرا.

فادی شمەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە لە تویتێکدا نووسیویەتی، “رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی، دوو حیزبی کوردی، هاوپەیمانی عەزم، هاوپەیمانی سیادە و بابلیون واژۆکرا”.

شمەری ئەوەشی ئاشکراکردووە، “هاوپەیمانێتییەکە بەهیوای تەواوکردنی راوێژ لەسەر کاندیدکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و دیاریکردنی وادەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کارە دەستوورییەکان پێکهێنراوە”.