کوتلەی پەرلەمانی تورکمان، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ناحیەی تازەخورماتوو کرد.
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی کوتلەی پەرلەمانی تورکمان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “کوتلەی تورکمانی لە پەرلەمان ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکات کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە جەرگەی تازە خورماتوو و بەشیر ئەنجامی داوە”.
ساڵحی، هێزە ئەمنییەکان بە هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، “پێویستە هێزە تورکمانییەکان پشتگیری بکرێن”.
ئەرشەد ساڵحی، راشیگەیاند “دەبێت بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکرێنەوە و مەترسییەکانی داعش بە کەم نەزاندرێت. هەروەها پێویستە چاڵاکییەکانی ئاسایش و هەواڵگری و شانەی سەربازی لەم ناوچانە زیاتر بێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت