له یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێوه، كرواتیا به فه‌رمی بوو به 20ـه‌مین ئه‌ندامی ناوچه‌ی یۆرۆ و شنگنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین بوون به ئه‌ندامی وڵاتێكی ئه‌ورووپی داده‌نرێت كه له هه‌مان رۆژدا ببێته به‌شێک له ناوچه‌ی یۆرۆ و ناوچه‌ی شنگن پێكه‌وه، ئه‌وه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ كرواتیا داده‌نرێت، كه له ساڵی 2013ـه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
هاوكات بۆ یارمه‌تیدانی هاوڵاتییان، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له‌مڕۆوه هه‌ریه‌كه له دراوی یۆرۆ و دراوی كۆنای كرواتی پێكه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام له دوای 14ی ئه‌م مانگه‌وه له وڵاته‌كه‌دا ته‌نها كار به دراوی یۆرۆ ده‌كرێت.
ناوچه‌ی شنگن له یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه له ساڵی 1985ـه‌وه دیاریكراوه، رێگه به هاووڵاتییه‌كانی ده‌دات كه به ئازادی و تییادا هاتووچۆ بكه‌ن و ژماره‌شیان به كۆی وڵاته ئه‌ندامه‌كانییه‌وه ده‌گاته نزیكه‌ی 420 ملیۆن كه‌س.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی