دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین، رایگەیاند “لەئەگەری ھەبوونی ھەڕەشەی لەناوبردن بۆسەر وڵاتەکەمان لەوانەیە پوتین روو لە چەکی ئەتۆمی بکات”.
پێسکۆڤ بووە میوانی پرۆگرامی کریستینا ئامانپاوەری کەناڵی سێ ئێن ئێنی ئەمریکی و ھەڵسەنگاندنی بۆ جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا کرد.
لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە ژێر کامە مەرج، توانای ئەتۆمی رووسیا بەکاردەھێنێت، پێسکۆڤ لە وەڵامدا رایگەیاند “ئەگەر ھەڕەشەی لەناوبردن بۆ وڵاتەکەمان بێتە ئاراوە، لەوانەیە ئەمە ببێت”.
گوتەبێژی کرملین لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە تا ئێستا پوتین گەیشتووەتە ئامانجەکانی لە ئۆکراینا یان نا، وتی “لە ئێستادا نەخێر. نەگەیشتووەتە ئامانجەکانی”.
پێسکۆڤ جەنگی ئۆکراینای بە “ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت” ناوبرد. وتیشی “ئۆپەراسیۆنەکەمان لەسەر ئەو ئامانج و پلانانە بەردەوامە کە پێشتر دیایکراون”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی