هاتوچۆى هەولێر لەبارەى کەوتنەکارى کامێراى چاودێرى خێرایى لە چەند شوێنێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات پابەندبن.
بەپێى ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر، لە کاتژمێر(12:00)ی ئەمشەوەوە، کامێرای چاودێری خێرای جێگیری سەر (شەقامی 60مەتری ئەندەرپاسی ئیسکان و 100مەتری فلکەی باز)، کە کامێرای چاودێری خێرایی ئاسایین، دەکەونە کار و سەرپێچی تۆمار دەکەن.
هاتوچۆى هەولێر، وێڕاى ئاگادارکردنەوەى شۆفێران لە کەوتنەکارى ئەو کامێرایانە، داواشیان لێدەکات پابەندى رۆیشتن ببن بەو خێرایەى کە دیاریکراوە شۆفێرى بکەن.