سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بە مەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی پێنچ قۆڵی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی گەیشتە میسر.
بڕیار وایە لە لوتکەکەدا ژمارەیەک بابەت تاوتوێ بکرێت کە جیی بایەخی وڵاتانی بەشدارکەرە لە لوتکەکە لەوانە هاریکاری هاوبەش، گفتوگۆکردن لە پرسە دووقۆڵییەکان و بواری پیشەسازی.
شایەنی باسە چاوەڕوان دەکرێت لە لوتکەکەدا بابەتی وزە، وەبەرهێنان و گۆڕانکاری کەشوهەوا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکان بێت.