کازمی: گەلی عێراق لە چوار دەیەی رابردوودا زۆرترین قوربانی داوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • کازمی: گەلی عێراق لە چوار دەیەی رابردوودا زۆرترین قوربانی داوە

کازمی: گەلی عێراق لە چوار دەیەی رابردوودا زۆرترین قوربانی داوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کازمی: گەلی عێراق لە چوار دەیەی رابردوودا زۆرترین قوربانی داوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی سەردانیکردنی هەندێک لە کەسوکاری قوربانیانی رێگای پاراستنی وڵات رایگەیاند، عێراق لە چوار دەیەی رابردووەوە زۆرترین قوربانی داوە.

نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، لەمیانی سەردانیکردنی هەندێک لە کەسوکاری قوربانیانی هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، عێراق لە چوار دەیەی رابردووەوە لە شەڕی عێراق- ئێران، عێراق- وڵاتانی کەنداو یەکەم و دووەم هەروەها ساڵانی رووخانی رژێمی بەعس زۆرترین قوربانی داوە.

کازمی راشیگەیاندووە، “عێراق نەهامەتی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لەماوەی ساڵانی رابردوودا، بەڵام ئەمڕۆ هەلێکی راستەقینەی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی دووبارە هەڵستێتەوە، ئەمەش بە تاک وەڵامی و یەکگرتوویی گشت کوتلە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت”.

وتیشی، “راستکردنی هەڵەکان پێویستی بە ئارامگرتن، کاری نوێ و دڵسۆزیی هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ئەو ئامانجەی کە شەهیدمان لەپێناو داوە”.